English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌په‌رله‌مانی عێراق فراكسیۆنی سائیرون ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن
2019-10-27 [05:39 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


له‌ په‌رله‌مانی عێراق فراکسیۆنی سائیروونی سەر بە رەوتی سەدر، دەستیان بە مانگرتن کردووە و ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان راگەیاند  تاوەکو داواکارییە "رەواکانی" خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێن.

نەبیل تەرفی، سەرۆکی فراکسیۆنی سائیروون لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند "دوای ئەوەی خۆپیشاندەران کە بە ئاشتییانە داوای مافی رەوای خۆیان دەکەن و خوێنیان ڕژا و دوای ئەوەی خوێنی هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی شەرمەزارانە رژا،  بەهۆی ئەوەی حکومەت هەنگاوی راستەقینەی چاکسازی نەناوە، پێویستە لەسەرمان بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانیی هەڵبگرین بۆ پاراستنی سەقامگیریی عێراق و سەلامەتی گەلەکەی و رێگرتن لە بردنی عێراق بەرەو چارەنووسێکی نادیار".

فراکسیۆنی سائیروون هاوکات داوای لە لایەنە سیاسییەکانی دیکە کرد هاوشێوەی ئەو هەنگاو بنێن لەپێناو پەسەندکردنی ئەم چاکسازییانە.

هاوكات سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرنامەیەکی چاکسازی راگەیاند و گوتی، مووچەی پلەباڵاکان بۆ نیوە کەمدەکەینەوە، ئاستی مووچەکان لێک نزیکدەکەینەوە، لەرێگەی چەند پڕۆژەیەک هەلی کار دەڕەخسێنین و مووچەی 130 هەزار دینار بۆ هەر بێکارێک دەبڕینەوە.

لە دووەم رۆژی خۆپیشاندانەکاندا دژی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری و خراپی خزمەتگوزاری لە عێراق، ژمارەی قوربانییەکان بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بەرزبووەوە بۆ 63 کوژراو و 2592 بریندار، هەروەها 83 باڵەخانەی حکومی و بارەگای حیزبەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سووتێندرا

 

 





ئەم هەواڵە 4627جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad