English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - خه‌بات وه‌رگه‌ڕا
2019-10-27 [10:56 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای ھەولێر - خەبات وەرگەڕا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧/١٠/٢٠١٩، موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوە داوە، کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ھیۆندای ئەلێنترا)، لەسەر ڕێگای ھەولێر - خەبات بەھۆی تیژڕۆییەوە وەرگەڕا، بەھۆی ڕووداوەکەش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێک بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو لە ھەمان ڕێگادا، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی (ھیۆندای ئەلێنترا) وەرگەڕا، کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسیش بریندار بوون.

 

 





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad