English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسى هه‌ولێر: دوو كه‌سى ئێرانى به‌ 124 کارتۆن جەرگی ماوە بەسەرچوو دەستگیركران
2019-10-27 [10:58 AM]

ZNA-هەولێر


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەھەژماری تایبەت بەخۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویان کردەوە کە ٢ کەسی ئێرانی بە ١٢٤ کارتۆن لەجەرگی ماوە بەسەرچوو دەستگیر کران 


رایدەگەیەنن ، دوای وەرگرتنی زانیاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی تاوانەڕێکخراوەکان سەر بەئاژانسی پاراستن، نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ناوەڕاست ھەڵسان بە بەدواداچوون بۆ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ھاتبووە نێو ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی بۆ  شاری ھەولێر.

 راشیدەگەیەنن کاتژمێر ٣:٤٠ ی بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی توانیان دەست بەسەر ئەم ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە دابگرن، دوای پشکنینێکی وورد لەسەر ئۆتۆمبێلەکە توانیان دەست بەسەر بڕی (١٢٤) کارتۆن جەرگی مریشک دابگرن کە بەشێکی ماوەی بەسەرچووکە بەشێوەیەکی شاراوە حەشاردرابوو کە بڕەکەی زیاتر لە (٨٠٠) کیلۆگڕام بوو.


پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت ، توانرا دوو تۆمەتبار کە بەڕەگەز ئێرانی بوون دەستگیرکران و  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەلایەن لێکۆڵەری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ناوەڕاست بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر ھەردوو تۆمەتبار.

 

1

 

1





ئەم هەواڵە 1411جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad