English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مافی مرۆڤ: تا ئێستا ٦٣ کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژراوان
2019-10-27 [11:06 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، کە ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردووی عێراق گەیشتووەتە ٦٣ کەس.

کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، زۆرترین خۆپیشاندەر لە پارێزگای زیقار کوژراون، کە ١٥ خۆپیشاندەر بوون و دوای ئەویش شارەکانی میسان ١٤ کوژراوە، دیوانییە ١٢ کوژراوە، بەغدا ١٠ کوژراو، بەسرە حەوت کوژراو، بابل چوار کوژراو و موسەنناش یەک کوژراو.

ھەروەک کۆمسیۆنەکە رایگەیاندووە، ژمارەی بریندارانیش بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە دوو ھەزار و ٥٩٢ کەس، کە بەمشێوەیە بەسەر شارەکان دابەش بوون:

- بەغدا ١٧٩٤

- کەربەلا ٣٤٩

- بەسرە ٣٠١

- زیقار ١٧٦

- موسەننا ١٥١

- دیوانییە ١١٩

- میسان ١١٠

- واست ١٠

- کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بە سووتاندن و وێرانکردنی ٨٣ بارەگای حکوومی و حزبی و میلیشیاکانیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، کردووە.

رۆژی ھەینی ٢٥-١٠-٢٠١٩، سەدان ھەزار ھاووڵاتیی عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.





ئەم هەواڵە 4447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad