English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە عێراق نزیكەی 700 هەزار كرێكاری بیانی هەیە
2019-10-27 [11:10 AM]


بەپێی ئامارێک کە لەلایەن لێژنەیەکی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، دەکەوتووە ئێستا ٧٠٠ ھەزار کرێکاری بیانی لە عێراق ھەیە.

(حوسێن سەعید) ئەندامی لێژنەی کارکردن لە پەرلەمانی عێراقدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتیی عێراقی بێکارن، بەڵام ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە ٧٠٠ کرێکاری بیانی لەم وڵاتە ھەیە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتیشی: "تەنھا پاڵاوگەیە نەوتیدا لە شاری کەربەلا ١٨ ھەزار کرێکاری بیانی ھەیە لە کاتێکدا بەپێی یاسای وەزارەتی نەوت، پێویستە ژمارەی کرێکاری عێراقیی لە ھەر پرۆژەیەکی نەوتدا ٥٠% بێت".

ھاوکات ئەو ئەندام پەرلەمانەی بەغدا دەشڵێت: "پێشتر چەندین ڕێکاری تایبەت بۆ ڕێگەگرتن لە ھاتنی ئەو ھەموو کرێکارە بیانییانە کراوە، بەڵام ھیچ سوودی نەبووە، تاکە چارەسەریش ئێستا ئەوەیە سزایەکی ئابووریان بخرێتە سەر".





ئەم هەواڵە 4570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad