English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌: كوشتنی به‌غدادی دوای 5 مانگ له‌ كاری هه‌واڵگری ئه‌نجامدرا
2019-10-27 [11:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایگه‌یاند، كوژرانی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش دوای 5 مانگ له‌ كاركردنی چڕی هه‌واڵگری ئه‌نجامدرا.

ئه‌م قسانه‌ی عه‌بدی له‌ تویتێكدا هاتوون، كه‌ دوای كوژرانی سه‌ركرده‌ی داعش له‌ هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی "بۆ ماوه‌ی 5 مانگ كاری هه‌واڵگری چڕ و ورد به‌رده‌وام بوو، تا دواجار توانرا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا تیرۆریست ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ناو ببرێت".

Mazloum Abdî مظلوم عبدي@MazloumAbdi

منذ خمسة أشهر وهنالك عمل استخباراتي على الأرض وملاحقة دقيقة حتى تم من خلال عملية مشتركة القضاء على الإرهابي أبو بكر البغدادي.
نشكر كل من ساهم في هذا العمل العظيم. @realDonaldTrump

4,106

4:50 AM - Oct 27, 2019

Twitter Ads info and privacy

1,752 people are talking about this

سه‌ركرده‌ی هه‌سه‌ده‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌، "سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌شدارییان له‌و كاره‌ گه‌وره‌یه‌دا كرد".

پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكی دیكه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی دووپاتیكرده‌وه‌، "له‌ناوبردنی به‌غدادی‌ پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی سه‌ركه‌وتوو بوو و له‌ ئه‌نجامی كارێكی هه‌واڵگری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهاتووه‌".





ئەم هەواڵە 2368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad