English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
2019-10-28 [04:48 AM]

ZNA – هه‌ولێر


لە رۆژی ھەینییەوە خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له‌دژی گه‌نده‌ڵی و بێكاری  ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌، تاوه‌كو ئێستاش  74 خۆپیشاندەری عێراقی كوژراون و سێ ھەزار و 654 دیكەش بریندار بوونە.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق بڵاوی كردەوە، خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامن و ژمارەی قوربانییانیش بەرز بووەتەوە.

راشیگەیاند: "لە رۆژی ھەینییەوە، 74 خۆپیشاندەر كوژراون و 3 ھەزار و 365 دیكەش بریندار بوون".

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی ئاماژە بەوەش كردووە: "لە 158 دەستگیركراو، 123 یان ئازاد كراون و تا ئێستاش 35 خۆپیشاندەر راگیراون".

كۆمسیۆنەكە ئەوەشی خستووەتەروو: "خۆپیشاندەران ویستیوویانە لە دوایین دەروازەی ناوچەی سەوزەوە تێپەڕ ببن، بەڵام گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بەكارھێندراوە، بۆیە ژمارەی برینداران بەرزبووەتەوە".

هه‌روه‌ها ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون.

 





ئەم هەواڵە 1450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad