English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفسەرێکی حزبی بەعس دەبێتە جێگرەوەی بەغدادی
2019-10-28 [07:33 AM]

ZNA-هەولێر


 

دوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلبی سووریا لە لایەن هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا، رێکخراوی داعش جێگرەوەی بەغدادی دیاری کرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری نیوزویکی ئەمەریکی، عەبدوڵڵا قرداش وەک جێگرەوەی بەغدادی هەڵبژێردراوە.

قرداش خەڵکی تەلەعفەری عێراقە و زانستی ئیسلامی لە زانکۆی مووسڵ خوێندووە و لە ساڵی 1974 لە دایکبووە.

پێش چوونی بۆ ناو ریزەکانی داعش، ئەفسەر بووە لە سوپاکەی سەددام حوسەین و لە ساڵی 2003 لە لایەن سوپای ئەمەریکاوە لە بەسرە بەندکراوە و پێشتریش، پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی ئەلقاعیدە هەبووە.

پێش کوژرانی بەغدادی، عەبدوڵڵا چەند بەرپرسیارەتییەکی لەناو داعش هەبووە، کۆڤاری نیوزویک ئاشکرایکردووە، بەغدادی تەنها بە "بەڵێ" و "نەخێر" وەڵامی هەبووە و بەشدارنەبووە لە دانانی پلانەکان، بەڵام عەبدوڵڵا یەکێک بووە لە کەسە چالاکەکان.





ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad