English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق ده‌كات
2019-10-28 [09:46 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی دووشەممە ٢٨ـی ١٠ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلە دیل باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە خاتوو باڕباڕا ڤۆلف کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر و جێگرەکەی سڤێن کڕاوسپێ ئامادەی بوون، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، پێزانینی ھەبوو بۆ سەقامگیریی و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و ڕاشیگەیاند وڵاتەکەی سوپاسگوزارە بۆ ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە پەنادان و حەواندنەوەی ئاوارەکان کە ئەرکێکی قورسە. ئەوەیشی ڕاگەیاند کە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا کار و چالاکییەکانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا و پەیوەست بە بارودۆخی ئاوارەکان ئەوەی خستەڕوو کە ھەرێمی کوردستان دەرگەی کراوەیە بۆ ئاوارەکان و پێویستی بە یارمەتی و پشتیوانیی ئەڵمانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەیە لە بابەتی حەواندنەوەی ئاوارەکان.

ھەر لەو کۆبوونەوەیە کاریگەریی گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی سووریا لەسەر سەقامگیریی ھەرێم و ناوچەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆ و، مەترسی و ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاییندەی عێراق و ناوچەکە بە تایبەت لەدوای کوشتنی بەغدادی تاوتوێ کرا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و خۆپێشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق و ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ڕەوشی کەرکووک تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

 

2





ئەم هەواڵە 1990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad