English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هه‌ولێر دوو كه‌س بەتۆمەتی دزی كردن دەستگیر کران
2019-10-28 [09:47 AM]

ZNA-هەولێر


 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بڵاوی کردەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە چەند پارکینگێک، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
 
پۆلیسی ھەولێر راشیدەگەێنێت دوای ئاگادار کردنەوەی بەرێوەبەرایەتی نەھێتنی تاوان  بەبوونی شکانی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە،  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و دەست بەڵێکۆڵینەوە کرا 

پۆلیسی ھەولێر دەشڵێت ،  دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.

 ھەروەھا پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت ، تۆمەتباران بەناوی (ب. س. ن.)، تەمەن (١٩) ساڵ، (ع. ع. ع. )، تەمەن (٢١) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا ھەڵسابوون بە شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان لە پارکینگی نەخۆشخانە و مارکێتەکان،

 لەکۆتادا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەێنێت کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی ھەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦)لە ی.س.ع.

 

Thumbnail





ئەم هەواڵە 2521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad