English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی سۆران ئاشكرا دەکرێت
2019-10-28 [10:13 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی سۆران ئاشكرای دەكات، شوێن و پێداویستی و میلاكات و سەرجەم پیداویستییەكان بۆ كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی سۆران دابین كراون و تەنیا چەند رێكارێكی یاسایی ماوە بۆ كردنەوەی.

كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، لەمبارەوە رایگەیاند: "بڕیاری كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی سۆران زۆر گرینگ بوو بە دەستكەوتی گرینگی دەزانین بۆ خەڵكی شارو شارۆچكەكانی دەڤەرەكە كە سنووری چوار قەزا لە خۆدەكرێت و ئێستاش توانیومانە شوێنی بۆ دابین بكەین، هەروەها گواستنەوەی (مقەدەم/ بەختیار نیعەت سادق) لە میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی بەشی كارگێڕیی كارتی نیشتمانی لە سۆران، بۆ سەر میلاكی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران گواستراوەتەوە، لەگەڵ تەنسیبكردنی چەند كارمەندێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە سنوورەكەمان".

قایمقامی سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەگەرچی ئەركی حكوومەتی عێراق بوو پێداویستییەكانی ئەم فەرمانگەیە دابین بكات، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەكان و ئەم رەوشە خراپەی لە شار و شارۆچكەكانی عێراق هاتووەتە ئاراوە و لەپێناو چیتر دوانەكەوتنی خۆشبەختانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئامێر و پێداویستییەكانی بۆ دابین كراوە و تەنها چەند رێكارێكی یاساییی ماوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

هاوكات بەپێی نووسراوێكی فەرمانی وەزاریی وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆی بەسەرەوەیە ئەوە خراوەتە ڕوو، بە پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی هەمانە بڕیارمان دا بە گواستنەوەی (مقەدەم/ بەختیار نیعەت سادق) لە میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی بەشی كارگێڕی كارتی نیشتمانی لە سۆران، بۆ سەر میلاكی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری

نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، گوزارشت لە رێكەوتی دەست لەكار هەڵگرتن و دەست بەكاربوونی.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad