English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی چوار پرۆژەی گرنگی سلێمانی دابین دەکات
2019-10-28 [10:27 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە کۆی حەوت پرۆژە، کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی پارەکەیانی داوە، چوار پرۆژە دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی.

زیاد کاکه‌ ره‌زا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی حەوت پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگاوبانی داوە.

رۆژی 17-10-2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دینار (420 ملیۆن دۆلار) بۆ چەندین پرۆژەی گرنگی وەک رێگاوبان، سایلۆ، هێڵەکانی کارەبا و تۆڕدابەشکردنی ئاو دەدەن.

زیاد کاکە رەزا هەروەها رایگەیاند، کە لەو حەوت پرۆژەیە، چواریان دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکێکیش دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، کە ئەمانەن:

- رێگای دەربەندی رانیە

- رێگای کەلار - دەربەندیخان

- رێگای کەلار - کفری

- رێگای نێوان دووکان - چوارقوڕنە

- رێگای نێوان ھەڵەبجە – سەیدسادق

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵک ئومێدی بەو پرۆژانە هەیە، کە سەرجەمیان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دان.

پێشتریش د. سه‌رۆک دزه‌یی، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان راگەیاندبوو، بڕیارەکەی مەسرور بارزانی بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار، بازاڕی کوردستان دەبووژێنێتەوە و هاوکارییەکی باش دەبێ بۆ بەڵێندەران.

 

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 4324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad