English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەمارۆکانی سەر ئێران کێشەی بۆ بودجه‌ی ئەم وڵاتە دروست کردووە
2019-10-28 [10:34 AM]

ZNA - هەولێر


سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئێران بۆ ھاوسەنگكردنی بوودجەكەی، پێویستە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە نزیكەی 195 دۆلار.

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێكدا بلاویكردەوە ، بۆ ھاوسەنگكردنی پڕۆژەی یاسایی بودجەی ساڵی داھاتووی ئێران، دەبێت نرخی نەوت بە 195 دۆلار ھەماژبكات ، بەڵام كورتھێنانی بووودجەی ساڵی داھاتووی بە %5.1 كەمكردووە.

سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە،  لەكاتێكدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 62 دۆلارە ، بەڵام ئێران پێویستی بە دھاتی نەوتی زیاترەو لەھەمانكاتدا بۆ پركردنەوەی بودجەكەی و ھاوسەنگكردنی دەبێت نرخی نەوت بگاتە 195 دۆلار.

گەمارۆ نوێكانی ئەمریكا كاریگەری نەرێنی كردووەتەسەر ئابووری ئێران پێشبینیدەكرێی ئاستی گەشەی ئابووری %9.5 داكەوێت.





ئەم هەواڵە 4210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad