English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: نیگەرانە لە دۆخی ئاڵۆزی عێراق
2019-10-28 [10:39 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەکەن و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکات، لە توندوتیژی دوور بکەونەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رای گەیاندووە، لە دۆخی عێراق نیگەرانن و فشارەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادیی کاری میدیایی رەت دەکەنەوە.

 ئاماژە بەوەش دەکات، ئازادی رۆژنامەوانی بنچینەی سەرەکی کاری دیموکراسییە و مافێکی سەرەتاییە، کە دەستوور بە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکانی بەخشیوە، مافی رۆژنامەنووسانە لە ئاسایشدا گوزارشت لە پیشەکەیان بکەن.

دەشڵێت، ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات، لە بەکارھێنانی توندوتیژی دوور بکەونەوە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق  بەردەوامە و تیایاندا رۆژانە چەندین خۆپیشاندان دەکوژرێن، حکوومەتی عێراقیش داوای کۆتایی ھاتنی خۆپیشاندانەکان دەکات و چەند بەڵێنێکی چاکسازیی داوە.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر)دا بەھۆی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاجیاکانی عێراق، زیاتر لە ٢٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad