English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌
2019-10-28 [11:12 AM]

ZNA- هه‌ولێر


جگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریشی دا، پارێزگاری پارێزگاكان ده‌ستكراوه‌ بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروباره‌ دارایی و كارگێڕییه‌كان تا ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌، پارێزگاره‌كان كاری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانیش راده‌په‌ڕێنن.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئیمتیاز و ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گه‌وره‌ به‌رپرسان، راوێژكاران، بریكاری وه‌زیره‌كان،  به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان، ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پارێزگاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ راسپارده‌یه‌كدا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق له‌ ماوه‌ی چوارمانگدا خسته‌ڕوو. 





ئەم هەواڵە 1909جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad