English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانى رواندزى كرد ، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ كۆبۆوه‌
2019-10-28 [11:34 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری شاندێكى باڵاى تایبه‌تمه‌ند له‌ دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ، سه‌ردانى قه‌زاى ره‌واندزیان كرد له‌لایه‌ن كوێستان ئه‌حمه‌د قادر له‌ باڵه‌خانه‌ى قایمقامیه‌ت پێشوازیان لێكرا .. له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ گشتى تیشك خرایه‌ سه‌ر ته‌واوى بواره‌كان ، به‌تایبه‌ت رواندز به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ساڵانه‌ گه‌شتیارێكى زۆر رووى تێ ده‌كه‌ن ، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ خراپی رێگاو بان كرا ، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م پرسه‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ نێو كارو پلانه‌كانیان ، بۆ زیاتر پێشخستنى ڕه‌وتى گه‌شت و گوزار و هه‌وڵدان بۆ زیاد كردنى ژماره‌ى گه‌شتیاران.. جه‌خت كرایه‌ سه‌ر پرسه‌كانى تایبه‌ت به‌ شاره‌وانى ، بۆ ئه‌مه‌ قایمقامى رواندز رایگه‌یاند كه‌ مه‌سه‌له‌ى ته‌جاوز بۆ سه‌ر زه‌ویی و موڵكى گشتى له‌و سنووره‌ بنبڕ كراوه‌ ، راشیگه‌یاند كه‌ زه‌ویان بۆ دروست كردنى ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى دابین كردووه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڵێنى پێدان كه‌ ته‌خت كردن و رایی كردنى ئه‌و شوێنه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاى هه‌ولێره‌وه‌ سولفه‌یه‌كیان بۆ دابین ده‌كرێت تاوه‌كو به‌ زووترین كات ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكى رواندز دروست بكرێت .. رواندز ناوچه‌یه‌كى گرنگى كشتوكاڵى گرنگه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو پاڵپشتییه‌كى خۆی بۆ به‌ره‌و پێش بردنى بوارى كشتوكاڵى ده‌ربڕى ، به‌ڵێنیدا هه‌موو ته‌ماسێك له‌ نێوان ئیداره‌ى رواندز و وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم دروست بكات بۆ زیاتر پێشخستنى بواری گشتوكاڵ ، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه‌ سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى میلاكاتى فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ، كه‌ به‌پێى پێویستیی كار بۆ دابین كردنى تواناى مرۆیی بكرێت .. وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ رواندز ده‌ڤه‌رێكى گرنگ و زیندووى بواره‌كانى ئه‌ده‌بی رۆشنبیرییه‌ ، پارێزگاری هه‌ولێر له‌مباره‌وه‌ رووه‌ مێژووییه‌كه‌ى خسته‌ روو كه‌ رواندز چه‌نده‌ گرنگه‌ و خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى كلتوورى و رۆشنبیرى ئه‌ده‌بی و موزیكه‌ ، ده‌بێت زیاتر گه‌شه‌ى پێ بدرێت .. جێى باسه‌ تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر یاوه‌ری ئه‌و سه‌ردانه‌ بوو .





ئەم هەواڵە 2989جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad