English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئابووریناسە بەناوبانگەکان داوا لە واشنتن و پەکین دەکەن عاقلانە بیر بکەنەوە
2019-10-28 [11:42 AM]

​ZNA - هەولێر


گرووپێک لە ئابووریناسە بەناوبانگەکان داوا لە ئەمریکا و چین دەکەن عاقلانە بیر بکەنەوە کۆتایی بەم جەنگە بازرگانییە بهێنن و لەسەر چارەسەرێکی گونجاو رێکبکەون.

٣٧گەورە ئابووریناس لە هەردوو وڵات، کە جۆزێف ستیگلز و مایکل سپێنس و سێ براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە نێویان دان، لە راگەیەندراوێکدا، بە پەژارەوە وەسفی دۆخەکە دەکەن  و داوا دەکەن ئەم دوو وڵاتە کە ئێستا بە تەواوی لە یەکدی دابڕاون، لە یەکدی نزیک ببننەوە. ئەمەش زیانی ئابووریی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

بە گوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، ئەم گرووپە ئابووریناسە داوا دەکەن چوارچێوەیەکی عاقلانە بۆ پەیوەندیی بازرگانی داهاتووی نێوان هەردوو وڵات دابڕێژرێت  کە سیاسەتی نوێ پیشەسازی پەیڕەو بکەن.

داواکاری ئەو کەسایەتییە ئابووریانە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپ کار لەسەر قۆناخی یەکەمی ئاگربەستی بازرگانی لەگەڵ چین دەکات کە ئامانج لێی خۆپاراستنە لە هەڵکشانی جەنگی بازرگانی و نە سەپاندنی پێناسی گومرگی.





ئەم هەواڵە 1675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad