English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە قەتەر
2019-10-28 [01:18 AM]

ZNA - هەولێر


 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە، گەیشتە قەتەر.

کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداری سەرکردەکانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەفریقا باس لە قەیرانەکانی ناوچەکە دەکرێت و هەنگاوەکانی چارەسەکردنی قەیرانەکانی و هەبوونی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان تاوتوێدەکرێت.

 هاوشان لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتی دیکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارە و بڕیارە کۆبوونەوەکە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوامبێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات قەیرانەکانی سووریا، یەمەن، سوودان و گرژییەکانی گەرووی هورمز و هەروەها چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێبکرێن.

کۆبوونەوەکە بە پشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی دۆحە و هەروەها کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت و هاوکات باسی هەڕەشەکانی ئەلیکترۆنی و پرسی وزەش لە ناوچەکە دەکرێت.

جگە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلتانی، ئەمیری قەتەر، محەممەد ئەلتانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، مارتن گریفت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن و چەندین کەسایەتی دیکەی ناوچەکە و جیهان بەشدری تێدا دەکەن.





ئەم هەواڵە 2170جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad