English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر:پێویستە عادل عەبدول مەهدی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕابگەیەنێت
2019-10-28 [03:00 AM]

ZNA - هەولێر


 

موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامێكدا، داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، "واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت رابگه‌یه‌نێت".

 

له‌ په‌یامێكدا، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، موقته‌دا سه‌در، داوایكردووه‌، "سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی بێته‌ به‌رده‌م نوێنه‌ران.

 

 له‌وێ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له‌ واده‌یه‌كی یاسایی، كه‌ زۆر درێژ نه‌بێت رابگه‌یه‌نێت".

 

هه‌روه‌ها داوایكردووه‌، "له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌موو رێككارێكی قانوونی بگرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت و یاساكه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه‌".

 

سه‌در له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، داوایكردووه‌، "له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا، ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا له‌ ده‌سه‌ڵاتن و خه‌ڵك لێیان ناڕازییه‌ دوور بخرێنه‌وه"‌.





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad