English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی پیشانگایەكی تایبەت لە قەڵای هەولێر دەكرێتەوە
2019-10-28 [03:06 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە پێشانگایەكی تایبەتدا لایەنە هونەری و ئەندازەییەكانی قەڵای هەولێر بە تایبەت رووكاری دەرەوەی قەڵا دێتە پیشاندان.

كاتژمێر 10:30 ی سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە، بەرواری 29/10/2019، لە قەڵای هەولێر، بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانكۆی سەڵاحەدین پێشانگایەكی پێشكەوتووی ئەندازیاری دەكاتەوە.

ئەو پیشانگایە لایەنە هونەری و ئەندازەیەكانی، تایبەت بە ڕووكاری دەرەوەی قەڵای هەولێر و وردەكاریەكانی، لە ژێر ناونیشانی (Erbil Citadel Facade Documentation) دێتە پیشاندان.

پێشانگاكە لە لایەن بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانكۆی سەڵاحەددین بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای بووژانەوەی قەڵای هەولێر دەكرێتەوەو تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 1657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad