English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنۆلێل مایلز : پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م هێزبوو ڕووبه‌رووی داعش بۆوه‌
2019-10-29 [05:31 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆنۆلێل مایلز کەینگز گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە وەکو هاوپەیمانان لە عێراق دەمێنینەوە و ستایشی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی و قارەمانی هێزی پێشمەرگەی کرد.

کەینگز گووتی: "کاتێک داعش ویستی بێتە کوردستان، ئەوان رووبەڕووی پێشمەرگە قارەمانەکان بوونەوە، هەر لەم باڵەخانەیەی ئێرە کە باڵەخانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی داعش".

راشیگەیاند: "لەو کاتەی پێشمەرگە قارەمانەکان نزیک دەبوونەوە لە مووسڵ، پێکەوە توانیمان هەموو تواناکانی داعش لەناو ببەین کە نەتوانێت جارێکی دیکە هێرش بکات".

ئاماژەی بەوەشدا، لە میانەی جەنگی دژ بە داعش، نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوون، نزیکەی 10 هەزاری دیکەش برینداربوون.

لە ستایشی رۆڵی پێشمەرگە، گوتەبێژی هاوپەیمانان گووتی: "ئەمانە ئەو پیاو و ژنانەن دەگرێتەوە کە بە یەکگرتووی خاکی کوردستانیان پاراست، ئاڵاکەتان رەنگی سەوز و سووری تێدایە، سوورەکە بە سیمبولی خوێنی شەهیدان دەناسرێت، ئەوا خۆیان کردە قوربانی و ئەو قوربانییەش هیوای گەڕانەدەوە بۆ ئەو سەوزایەی کە مانای ژیانە".

دووپاتیکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەرگیز ئەو قوربانیی دانە لەبیر ناکات، مێژووش ئەوە پیشان دەدات، کە پێشمەرگە یەکەم هێزبوو رووبەڕووی داعش بوووەوە، دەشزانین، کە هێشتا شانەی نووستوی داعش لە عێراق ماون لە ناوچەکانی باشور.

ئاشکراشیکرد، هێزی هاوپەیمانان لێرە بۆ پشتگیریی کردنی هاوپەیمانەکانمان لە عێراق بە تایبەتی ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆدان بەردەوام دەبێت. پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە ئەنجامی چاکسازیی تا زیاتر یەکگرتوو و بەهێز بێت.

پرسیاریشی کرد، ئایا دەزانن کە 25% هاوپەیمانان لە کوردستان ئۆپەراسیۆنەکان بەڕێوەدەبن، کە وڵاتانی فینلەندا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەمەریکا، سووید، هۆڵەندا...چەندانی دیکەش بەشدارن".

لە باسکردنی ژنانی پێشمەرگە، رایگەیاند، لە بنکەی بنەسڵاوە، پێشمەرگە ئافرەتەکان مەشقێکی 7 هەفتەیان بە سەرکەوتووی ئەنجام دا، ئەوان فێرکران چۆن چەکی پێشکەوتوو بەکاربهێنن و چۆن رووبەڕووی پێشمەرگە ببنەوە. ئەوان فێرکران، چۆن شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بکەن و لە کاتی جەنگدا، خزمەتگوزاریی سەرەتایی پێشکەش بکەن. راوێژکاران سەرسامن بە توانای پێشمەرگە.





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad