English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانان: هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا ڕۆڵی کارای هەبوو
2019-10-29 [05:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە هەولێر جەختی کردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم لە رووبەڕوو بوونەوەی داعشدا ڕۆڵی کارایان گێڕا.

کۆلۆنێل مایلیس کاگینس، گوتەبێژی هاوپەیمانان، ئاماژەی بەوە کرد هەوڵ دەدەین داعش بە هیچ شیوەیەک لە عێراق نەمێنێت و ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ ئەوان بیابانەکانی باکووری عێراق و ڕۆژئاوایان داگیر کرد و دواتر لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو هەرێمی کوردستان هاتن، بەڵام پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بووە.

گوتیشی: "هەر لێرە و لەم بینایەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستی هاوکارییان بۆ هێزی هاوپەیمانان درێژ کرد و لێرەوە زانیاریی زۆریان پێداین و هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا دەوری کارایان گێڕا".

گوتیشی: "لەو کاتەی پێشمەرگە قارەمانەکان نزیک دەبوونەوە لە مووسڵ، پێکەوە توانیمان هەموو تواناکانی داعش لەناو ببەین کە نەتوانێت جارێکی دیکە هێرش بکات".

ئاماژەی بەوەش کرد: "لەو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوانەدا نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوون و نزیکەی ١١ هەزار کەسیش بریندار بوون و کە تێیدا بە سەدان ژن و منداڵ بێ باوک و برا بوون، ئەم ئاڵایەی ئێوە کە سیمبۆلی خۆتانە سوور کە نیشانەی خوێنە و ئەوانەش کە گیانی خۆیان بەم ئاو و خاکە بەخشی، ئەو هیوایەمان پێ دەدات کە بتوانین لەم جەنگەدا بەردەوام بین و هەر ئەوە بۆ سەربەرزیی کوردستان بەسە کە پێشمەرگە چەندە قارەمانانە و بە بوێرییەوە شەڕیان کردووە".

دووپاتیکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەرگیز ئەو قوربانیی دانە لەبیر ناکات، مێژووش ئەوە پیشان دەدات، کە پێشمەرگە یەکەم هێزبوو رووبەڕووی داعش بوووەوە، دەشزانین، کە هێشتا شانەی نووستوی داعش لە عێراق ماون لە ناوچەکانی باشور.

ڕاشی گەیاند: "ئێمە وەک هاوپیەمانان لەدژی داعش و تیرۆر بەردەوام دەبین و هاوکات لە ڕاهێنان و مەشقکردن بە پێشمەرگە و هاوکارییان بەردەوامین".

ئێمە لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سووریا بەردەوامین و هێزەکانمان لە دەیرەلزوور جێگیر کراون".

 





ئەم هەواڵە 2422جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad