English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی ستایشی رۆڵى ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ده‌كات له‌ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر
2019-10-29 [06:33 AM]

ZNA-هەولێر



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى تشرينى يه‌كه‌م، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کۆنۆلێل مایلز کەینگز لە کۆنگره‌يه‌كى رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر گوتى: "ئێمە وەکو هاوپەیمانيى نێوده‌وڵه‌تى لە عێراق دەمێنینەوە" و، ستایشی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کرد.
کەینگز گوتی: "کاتێک داعش ویستی بێتە کوردستان، ئەوان رووبەڕووی پێشمەرگە قارەمانەکان بوونەوە، هەر لەم باڵەخانەیە کە باڵەخانەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانه‌ رۆڵێکی بەرچاو هەبوو لە رووبەڕووبوونەوەی داعش".
کۆنۆلێل مایلز راشیگەیاند: "كاتێك پێشمەرگە قارەمانەکان نزیک دەبوونەوە لە مووسڵ، پێکەوە توانیمان هەموو تواناکانی داعش لەناو ببەین بۆئه‌وه‌ى داعش نەتوانێت جارێکی دیکە هێرش بکات".
ئاماژەشی پێدا، لەمیانی جەنگی دژ بە داعش، نزیکەی 2 هەزار پێشمەرگە شەهید بوون و، نزیکەی 10 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی هاوپەیمانيى نێوده‌وڵه‌تى لە ستایشی رۆڵی پێشمەرگەشدا، گوتی: "ئەمانە ئەو پیاو و ژنانەن کە بە یەکگرتووی خاکی کوردستانیان پاراست، ئاڵاکەتان رەنگی سەوز و سووری تێدایە، سوورەکە سیمبولی خوێنی شەهیدانه‌، ئەوانه‌ى خۆیان کردە قوربانی، ئەو قوربانیدانەش بوو كه‌ هیوای گەڕانەدەوە بۆ ئەو سەوزه‌ی کە مانای ژیانە".
مایلز ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه‌، كه‌ هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی هەرگیز ئەو قوربانیدانە لەبیر ناکات، مێژووش ئەوە پیشان دەدات، کە پێشمەرگە یەکەم هێز بوو كه‌ رووبەڕووی داعش بوووەوە، گوتيشى: "ئێمه‌ دەزانین، هێشتا شانەی نووستوی داعش لە عێراقدا ماون".
هه‌روه‌ها ئاشکراى کرد، "هێزی هاوپەیمانان لێرە بۆ پشتگیریکردنی هاوپەیمانەکانمان لە عێراق بە تایبەتی ئەو هێزانەی لە ژێر فەرمانی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆدان بەردەوام دەبێت. پێشمەرگەش بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی چاکسازی تا زیاتر یەکگرتوو و بەهێز بێت".
مایلز ئه‌وه‌شى زياد كرد، "ئایا دەزانن کە 25%ى هاوپەیمانان لە کوردستان ئۆپەراسیۆنەکان بەڕێوە دەبن، کە وڵاتانی فینلەندا، بریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئەمەریکا، سوید، هۆڵەندا و...چەندان وڵاتى دیکەش تێيدا بەشدارن؟".
لەباره‌ى ژنانی پێشمەرگە، گوتى: "لە بنکەی بنەسڵاوە، پێشمەرگە ئافرەتەکان مەشقێکی 7 هەفتەیان بە سەرکەوتووی ئەنجام دا، ئەوان فێرکران چۆن چەکی پێشکەوتوو بەکاربهێنن. ئەوان فێرکران، چۆن شەڕی کۆڵان بە کۆڵان بکەن و لە کاتی جەنگدا خزمەتگوزاریی سەرەتایی پێشکەش بکەن. راوێژکاران سەرسامن بە توانای پێشمەرگە".





ئەم هەواڵە 1888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad