English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەزڵووم کۆبانێ: جلی ژێرەوەی بەغدادیمان داوەتە ئەمریکا
2019-10-29 [10:32 AM]

Z.N.A


فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، کەسێکیان لەنێو داعش هەبووە و زانیاری وردی لەبارەی بەغدادی و شوێنەکەی پێداون، ئەوانیش زانیارییەکانیان لەگەڵ ئەمریکییەکان هاوبەشیپێکردووە و دەشڵێت، ئەو کەسە جلی ژێرەوەی بەغدادی بۆ هێناوین و ئێمەش داومانەتە ئەمریکا. 
 
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی رایگەیاندووە، سیخوڕەکەی هەسەدە، توانیوویەتی جلی ژێرەوەی بەغدادی دزەپێبکات و بۆ هەسەدەی بنێرێتەوە، ئەوانیش جلەکانیان بە ئەمریکییەکان داوە و تێستی دی ئێن ئەیان بۆ ئەنجامداوە، دواتر بۆیان پشتڕاستبووەتەوە ئەو کەسە بەغدادی خۆیەتی.
 
ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەڤپەیڤینەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی ئەنجامدانی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر خانووەکەی بەغدادی، سەرچاوەکەی هەسەدە لە شوێنەکەی بەغدادی بووە و دواتر لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا شوێنەکەی جێهێشتووە.
 
مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت، لەدوای هێرشەکە کەسەکە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەسەلامەتی رزگارکراوە و گەڕێندراوەتەوە لای هەسەدە.
 
مەزوڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەسەدە لە هەڤپەیڤینێکی دیکەدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاندووە، هەسەدە کەسێکی هەبووە لە نێو داعش و لەکاتی هێرشەکەی سەر ئەبوبەکر بەغدادی لەنێو خانووەکەی بەغدادی دابووە.
 
مەزڵووم کۆبانێ ئاماژەی بەوەداوە، زانیارییەکان لەبارەی شوێنەکەی بەغدادی و وردەکاری تونێلەکانی بەغدادی لەڕێگەی ئەو کەسەوە ئاشکراکراون، کاتێکیش هێرشکراوەتە سەر بەغدادی، ئەو کەسە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە رزگارکراوە.
 
فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەسەدە راشیگەیاندووە، بەبێ هاوکاری هەواڵگری هێزە کوردییەکان، کوشتنی بەغدادی لەلایەن ئەمریکا کارێکی ئاسان نەئەبوو. 





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad