English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌غدادی بكوژێت پێشمه‌رگه‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌ گۆڕنابوو
2019-10-29 [10:56 AM]

نووسینی: دڵشاد مه‌ولوود گه‌ردی


دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌واڵی كوشتنی به‌غدادی له‌ ناوچه‌یه‌كی په‌راوێزخراوی سنووری پارێزگای ئیدلب له‌ باكووری سووریا راگه‌یاند. راسته‌ كوژرانی به‌غدادی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه‌ بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه‌ كوردیش به‌شێكه‌ له‌و هاوپه‌یمانییه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رچاوی بگرن، واقیعی راسته‌قینه‌ و ئه‌و شانازییه‌ مێژووییه‌یه‌ كه‌ به‌ر‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێت، به‌ سه‌رۆكایه‌تی و فه‌رمانده‌یی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، توانی خه‌ونی داگیركردنی كوردستان و درووستكردنی خه‌لافه‌تی داعش له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان له‌ گۆڕ بنێت و مووسڵی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی داعش له‌ ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ رزگار بكات. رزگاركردنی مووسڵ هێمای سیمبوڵی ئه‌وتۆی هه‌بوون، كه‌ ئاماژه‌ی روون بوون بۆ له‌ناوچوونی مه‌عنه‌ویانه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می ئه‌و. كاتێك پێشمه‌رگه‌ توانی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی شنگال و مووسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكات و هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌رگری داعش تێكبشكێنێت و رێگه‌ بۆ سوپا و هێزی عێراق بكاته‌وه‌ تا به‌ ئاسانی بچنه‌ ناو موسڵ، ئه‌وه‌ ده‌ستپێك و سه‌ره‌تای كه‌وتنی بتی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و له‌ده‌ستدانی ئه‌فسانه‌ و سیمبوڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستیه‌ بوو، كه‌ به‌غدادی دایمه‌زراندبوو. به‌ڵێ كوژرانی به‌غدادی له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ خاڵێكی گرنگه‌، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر له‌ناوچوون و كوشتنی ئه‌فسانه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی بوو، كه‌ خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ مووسڵ ده‌نواند و ئه‌وه‌ش به‌ سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی بوو. ئه‌گه‌ر دوێنێ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنابوایه‌، ئه‌مڕۆ هه‌رگیز نه‌ده‌توانرا به‌غدادییه‌كی دابڕاو له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی له‌ تونێلیكی داخراوی گوندێكی دووره‌ ده‌ستیی ئیدلب له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ له‌ناو ببرێت. بێ دوودڵی، راسته‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا، به‌ڵام رێكخراوه‌كه‌ی هێشتا ماوه‌ و سه‌رۆك بارزانی له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی جیهان بووه‌، كه‌ به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ و جیهان كردووه‌. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌، هێشتا جیهان سه‌دا سه‌د له‌ كوژرانی به‌غدادیی دڵنیا نه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو جیهان له‌ كۆتایهاتنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دڵنیا بووه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad