English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی لە گەشتکردن بۆ عێراق
2019-10-29 [11:01 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەكات بەهۆی ئەو رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت داوا لە هاووڵاتیان و  سەردانیكارانی مەزارە پیرۆزەكان دەكەین تاوەكو ماوەیەكی دیكە گەشتەكەیان بۆ عێراق دوابخەن.

 

لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی عێراق، رۆژی 26-10-2019 عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی "كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری داواكاریەكانی گەلی عێراق دەكات كە لەبەیاننامە و لێدوانەكانی مەرجەعیەتی ئاینی و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران جەختی لەسەر كراوەتەوە"، هەروەها پەرۆشی وڵاتەكەشی نیشاندا لە بەرامبەر رووداوەكانی ئەم دواییەی عێراق كە بووە هۆی كوژرانی دەیان كەس و وێرانكردنی موڵكی گشتی و زیادبوونی تووندووتیژیەكان".

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی، ئەوان متمانەی تەواویان بە حكومەت و گەلی عێراق هەیە كە دەتوانن بەسەر كێشەكانیاندا زاڵ بن و دەستپێخەری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق. 

 

عەباس موسەوی، ئاماژەی بەوەشدا "لە رۆژی دامەزراندنی عێراقی نوێ كۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە پشتگیری حكومەت و گەلی عێراقی كردووە و لە رەوشە هەستیارەكاندا تواناكانی خۆی  لەبەردەم ئەو وڵاتە هاوسێی و دۆستە خستووەتەڕوو".

 

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە بەغدا و ناوەڕاست و باشووری عێراق دژی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانیش تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 235 کوژراو و زیاتر لە هەشت هەزار بریندار.





ئەم هەواڵە 4930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad