English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ ئاگربەستە ١٥٠سەعاتییەکەی تورکیا و ڕووسیا کۆتایی پێدێت
2019-10-29 [11:04 AM]

ZNA-هەولێر


لە رێککەوتنی سۆچیدا ھەردوو سەرۆکی تورکیا و رووسیا رێک کەوتن کە ئاگربەست لە نێوان ھێزەکانی سووریای دیموکرات و تورکیا بۆ ماوەی ١٥٠ سەعات درێژ بکرێتەوە و لەو ماوەیەشدا پێویستە سوپای سووریای دیموکرات بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر بکشێنەوە. ئەمڕۆ سەعات ٦ی ئێوارە ئەو ١٥٠ سەعاتە کۆتایی پێ دێت.

ماڵپەڕی (BBC)ی تورکی ئاشکرای دەکات، ھەر ئەمڕۆ دوای سەعات ٦ی ئێوارە، بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی ھەردوو سەرۆکی رووسیا و تورکیا (ڤلادیمیر پۆتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان) کردوویانە، ھێزی تورکیا و رووسیا بە یەکەوە بە قووڵایی ١٠ میلۆمەتر چاودێری ناوچەکە دەکەن، ئەو ناوچەیەی کە سوپای سووریای دیموکرات لێی کشاوەتەوە.

ئەردۆغان دوێنێ ٢٨ی١٠ی ٢٠١٩ لە وتارێکدا ئاماژەی دا، ئەگەر بێت و لە ماوەی ئەو ١٥٠ سەعاتە یەپەگە بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر نەکشابێتەوە، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن لەو شوێنە دەست پێ دەکات کە بەجێی ھێشتوە.

ئایا تورکیا دەچێتە ناو کۆبانێوە؟

بە گوێرەی ئەو نەخشەیە بێت کە تورکیا و رووسیا چاودێریی تێدا دەکەن و بنکەی سەربازیی تێدا دادەنێن کە١٠ کیلۆمەترە، کۆبانێش دەکەوێتە ناو ئەو نەخشەیەوە، بەڵام تاکوو ئێستا بە ڕوونی ئاشکرا نەکراوە ئاخۆ سوپای تورکیا دەچێتە ناو کۆبانێشەوە یان نا؟

چەند رۆژێک بەرلە ئێستا، کەناڵی TRT٦ ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی ئەردۆغان کرد و ئەویش گوتی: "تاکوو ئێستا لەبارەی کۆبانێوە نەگەیشتووینەتە ھیچ بڕیارێکی کۆتایی. ئەمریکییەکان پێمان دەڵێن نابێت بچنە ناو کۆبانێوە، بەڵام رووسەکان پێمان دەڵێن بڕۆنە ناو کۆبانێوە، بۆیە ئێمە لەگەڵ چۆنیەتیی بەرەوپێشچوونی رووداوەکان بڕیاری خۆمان دەدەین".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایان کردووە کە ئەوان لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا تەنیا بە کشانەوە لە سەرێکانی و گرێ سپی ڕا بوون، بە مەرجێک ھێزی ڕووسیا و سووریا بچنە سنوورەکانەوە و ئامادە نین لە ناوچەکانی دیکە بکشێنەوە.





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad