English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.... نۆ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
2019-10-29 [11:12 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لە سنووری سلێمانی ٩ کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩/١٠/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا و لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی، ٩ تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر کرد.

- چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی مۆبایل و ئایپاد دەستگیر کراون، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ ڕاگیراون.

- چوار تۆمەتباری دیکە بە تۆمەتی دزینی مۆبایل و کڕینی مۆبایلی دزی دەستگیر کراون، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ ڕاگیراون.

- تۆمەتبارێکی دیکە بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل و ئامێری ئینتەرنێت دەستگیر کراوە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ ڕاگیراوە.





ئەم هەواڵە 1942جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad