English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە بە دەستی گەنجێک کوژران
2019-10-29 [11:24 AM]

ZNA-هەولێر


کچە قوتابییەکی کورد لە کاتێکدا بە سەردان چووەتە ماڵی ھاوڕێیەکی، لەلایەن کوڕێکی ئەو ماڵە کوژراوە.

 

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، کچە قوتابییەکی خەڵکی شاری (کامیاران)ی سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە ناوی سارا ئیبراھیمی بووە، چووەتە ماڵی ھاوڕێیەکی بەناوی حەدیس پەرھیزکار لە پارێزگای گیلان و لەوێ کوژراوە.

 

لەمبارەیەوە ئەحمەد ئاقایی، جێگری کۆمەڵایەتی و پێشگیری لە ڕوودانی تاوانی دادگای پارێزگای (گیلان) بە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی سەر بە حکوومەتی ئێرانی راگەیاندووە، لەو ڕووداوەدا پێنج کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی یەک بنەماڵە بوون و کەسێکیشیان میوان بووە و سەرجەمیان لەلایەن کوڕی ھەمان ماڵ بە چەقۆ کوژراون.

 

ھاوکات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (ھەنگاو) کە بایەخ بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەدات، ئاشکرای کردووە کە ئەو کچەی ئەحمەد ئاقایی باسی دەکات، ھەمان سارا ئیبراھیمییە کە خەڵکی کامیارانە و قوتابیی بەشی ئەندازیاریی ئەمێرە تەندرووستییەکان بووە لە زانکۆی (خەڵخاڵ).

 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە حەدیس پەرھیزکار، بەھۆی ئەوەی قوتابیی بەشی پەرەستاریی ھەمان زانکۆ بووە، ھاوڕێی یەکتر بوون و بۆ پشوو سەردانی ماڵی ئەوانی کردووە.

 

 





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad