English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆى هه‌ولێر ڕێنماییه‌ك بۆ كه‌شوهه‌واى باراناوى بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2019-10-29 [11:29 AM]

ZNA-هەولێر


گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕێنماییه‌كى بۆ كه‌شوهه‌واى باراناوى بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/10/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕێنماییه‌كى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "له‌ كه‌شی باراناوی ئاست و مه‌ودای بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پیویسته‌ له‌سه‌ر شۆفیران یارمه‌تیده‌ری خۆیان بن بۆ بینراوبوونیان، ئه‌مه‌ش به‌ داگیرساندنی لایتی ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌نانه‌ت له‌كاتی ڕۆژیشدا".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، به‌ داگیرساندنى لایتى ئۆتۆمبێله‌كانیان، خۆیان له‌ مه‌ترسیی پێكدادان ده‌پارێزن، چونكه‌ بۆ ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ به‌رامبه‌رت بێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی لاستیكی فڵچه‌كانی هه‌بێت، تاكه‌ شت كه‌ واده‌كات ببنرێت لایته‌كانه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 1438جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad