English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لادانی ترامپ کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
2019-10-29 [01:36 AM]

ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یەکەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە لەکارلادانی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستەکەی ئەنجام دەدات.

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، رۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران کە دیموکراتەکان تێیدا زۆرینەن، یەکەمین کۆبوونەوە بۆ دەنگدان لەسەر لەکارلادانی دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دەدات.

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ ڤلادیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە 25ی تەمموزی رابردوو کە تێیدا ترەمپ فشاری لە هاوکات ئۆکرایناکە کردووە بۆ ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی گەندەڵی بۆ کوڕێکی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکاتەوە، دیموکراتەکانی توڕەکردووە و چاوەڕانیش دەکرێت لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر لەکارلادانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بدرێت.





ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad