English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه‌
2019-10-30 [07:05 AM]

ZNA- ھەولێر


سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، دۆخی هه‌نووکه‌یی و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندار به‌ ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه‌، تاوتوێ کرد.
له‌ دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانی بۆ قه‌ته‌ر‌ و له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریکردنیدا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له‌ ده‌وحه‌، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٣٠/١٠/٢٠١٩، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها باسێکی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق پێشکه‌ش کرد.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێز باڵیۆزی عێراق له‌ ده‌وحه‌ و شاندی یاوه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ بوون.





ئەم هەواڵە 2602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad