English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕه‌گی شویت نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات
2019-10-30 [09:46 AM]

هەولێر ــ ZNA


شویت یان شبیت یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ بۆنداره‌كان و له‌ زۆر جۆری زه‌ڵاته‌ به‌كارده‌هێنرێ و به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانیش زۆرترین سوود به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت، لێره‌دا باس له‌ سوود و گرنگی ڕه‌گی شویت بۆ جه‌سته‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌ین، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

 

یه‌كه‌م: به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، له‌ یه‌ك كوپ ڕه‌گی شویت نزیكه‌ی 20% بریتییه‌ له‌ ڤیتامین C و ڕۆژانه‌ ده‌توانێ پێویستی جه‌سته‌ بۆ ئه‌و ڤیتامینه‌ به‌ ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگری و یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجینی زیاتر بۆ پێست ده‌دا و دژه‌ئۆكسیدی به‌هێزی تێدایه‌ و ئۆكساندنی له‌ش له‌ناو ده‌بات.

سوودێكی سیحری بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌

دووه‌م: ڕێ له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێ، سیلینیۆم یه‌كێكه‌ له‌ كانزا گرنگه‌كان و له‌ ڕه‌گی شویت ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌، ئه‌م كانزایه‌ یارمه‌تی ڕێكخستی كاری ڕژێنه‌كانی جگه‌ر ده‌دا و ژه‌هری له‌ش له‌ناو ده‌بات و خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كۆتایی پێ ده‌هێنێت و ڕێگرێكی سه‌خته‌ له‌ دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی.

 

سێیه‌م: مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕیشاڵ به‌ گشتی و ڕیشاڵی تواوه‌ی به‌ تایبه‌تی تێدایه‌، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی زیانبه‌خش له‌ له‌ش، به‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلێستڕۆلی زیانبه‌خشیش مه‌ترسی له‌سه‌ر بۆڕییه‌كانی خوێن و دڵ كه‌م ده‌بێ و ڕێ له‌ تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌گرێ.

 

چواره‌م: په‌ستانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی بوونی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم له‌ پێكهاته‌كه‌ی وا ده‌كات په‌ستانی خوێن نزم و هاوسه‌نگ بكات، به‌مه‌یش له‌ كێشه‌ی به‌رزی و نزمی په‌ستانی خوێن ڕزگارتان ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 10435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad