English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌م هه‌نگاوانه‌ ڕێ له‌ دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌ بگرە
2019-10-30 [10:26 AM]

هەولێر ــ ZNA


دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ مه‌ترسیدار و به‌ ئازاره‌كانی مرۆڤ، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌و مه‌ترسییه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و خۆپارێزی هه‌ن، پێویسته‌ هه‌مووتان ڕه‌چاوی بكه‌ن، تا له‌ هه‌ر ته‌مه‌نێك بن، تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ نه‌بنه‌وه‌، گرنگترین ڕێنمایی و ڕێیه‌كان بۆ ڕێگری له‌ دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

 

یه‌كه‌م: شێداری له‌ش، پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌شتان شێدار بێ و شله‌ی پێویستی تێدا بێ، ئه‌مه‌ وا ده‌كات ته‌نه‌ ڕه‌قه‌كان كه گورچیله‌ له‌ خوێنه‌وه‌ ده‌یانپاڵێوێت، له‌ نێو گورچیله‌ نه‌نیشنه‌وه‌ و بشكێن و بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ شله‌مه‌نییه‌كان، وه‌كو ئاو و قاوه‌ و چا و شه‌ربه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كان به‌ به‌رده‌وامی هاوڕێت بن و بیانخۆیته‌وه‌.

 

دووه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئۆكسالایتیان تێدایه‌،  ترشی ئۆكسالات له‌ زۆربه‌ی سه‌وزه‌ پڕ گه‌ڵاكان و میوه‌كان بوونی هه‌یه‌، زۆربوونی ئه‌م ترشه‌ له‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌كان، چونكه‌ ئۆكسالایت بۆ بلووری كالیسیۆمی ده‌گۆڕێ و ده‌بێت به‌ به‌رد، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ وریای و هاوسه‌نگییه‌وه‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ و خۆراكه‌كانی تر بخۆن.

به‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بۆ هه‌میشه‌ خۆت له‌ مه‌ترسی دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌كان دوور بخه‌ره‌وه‌

سێیه‌م: به‌كارهێنانی كه‌می كالیسیۆم، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ كالیسیۆم هۆكاری دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌ نییه‌، به‌ڵكو كه‌می له‌ جه‌سته‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی گونجاو له‌ كالیسیۆم به‌ جه‌سته‌ بگه‌یه‌نن، به‌مشێوه‌یه‌ مه‌ترسی دروستبوونی به‌رد كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ڕێ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ترشی ئۆكسالات ده‌گرێ، كه‌ هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی به‌رد.

 

چواره‌م: خواردنی خوێ كه‌م بكه‌ره‌وه‌، زۆر به‌كارهێنانی خوێ له‌ ژه‌مه‌كان هۆكارێكه‌ بۆ دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌، پێویسته‌ ڕۆژاته‌ ته‌نیا بڕی 26 میلی گرام خوێ بخۆن، له‌وه‌ زیاتر ناته‌ندروسته‌ و زیان به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ تووشبوون به‌ به‌ردی گورچیله‌.





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad