English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانی دامه‌زراندن بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ركراوه‌
2019-10-30 [09:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ حكومییه‌كانی دا، لە مانگی داهاتوودا دەستبەکاربوونی دامەزراندنی هەزار و 370 یەکەمی زانکۆ حکوومییەکانی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکان دەرکراوە، رۆژی27ی 10ی 2019 بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی دامەزراندنی ئەو کەسانە دەرکراوە، وەک قۆناغی یەکەمی دامەزراندنی یەکەمەکان ناوی لێنراوە.

وتیشی، ئەو کەسانە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان دادەمەزرێندرێن، چونکە بەپێی رێنماییەکان، ئەو کەسانە دەبنە موعید لە زانکۆکان".

ئەو سەرچاوە جەختی کردەوە، ئەو کەسانە ژمارەیان هەزار و 370 کەسە، لە مانگی داهاتوودا، دوای مامەڵەی دامەزراندنیان، دەستبەکار دەبن و مووچەکانیان لەوادەی دەستبەکاربوونیان بۆ خەرج دەکرێت.

روونی کردەوە، بەپێی توانای دارایی حکوومەت، ئەمساڵ تەنیا یەکەمەکان فەرمانی دامەزراندیان بۆ دەرچووە، بۆ ئه‌وانی دیكه‌ دەوەستێتە سەر توانای دارایی حکوومەت.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەر دامەزراندێک هەبێت، ئەوا دوای ئەوان یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2016- 2017  لەپێشترن بۆ ئەوەی دابمەزرێندرێن، کە ژمارەیان هەزار و 157 قوتابیی دەرچووە.

 ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، فەرمانی دامەزراندنی یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆ حکوومییەکان دەرچووە و وەزارەتی دارایی و خوێندنی باڵا فەرمانەکە جێبەجێ دەکەن.

روونی کردەوە، بەم نزیکانە و دوای ئاگادارکردنەوەیان، مامەڵەی دامەزراندنیان دەست پێ دەکرێت.

لای خۆیه‌وه‌ عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی، بە لیست ناوی یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2015- 2016 دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران.

لە رۆژی 16ی 10ی 2019، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکوومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015- 2016 درا.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad