English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری یۆنامی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر: حکومەت ناتوانێت گرفتە کەڵکەبووەکانی ڕابردوو چارەسەر بکات
2019-10-30 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی ‌گۆڕەپانی تەحریری کرد و چاوی کەوت بە خۆپێشاندەران و وتی، حکومەت ناتوانێت بە شێوەیەکی تەواو گرفتە کەڵه‌کەبووەکانی ڕابردوو و ئالنگارە هەنووکەییەکان لە ماوەی تەنها ساڵێکی تەمەنی چارەسەر بکات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، لە چوارچیوەی کۆششە بەردەوامەکان پتەوکردنی گفتوگۆ لە نێوان خۆپێشاندەران و حکومەت، خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆپیشانده‌رانی ‌گۆڕەپانی تەحریر سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی کرد.

وتیشی، لە کاتی گۆڕینەوەی بیروڕاکان و تاوتوێکردنی ڕێگا بەردەستەکان بۆ چارەسەرکردنی داخوازییە ڕەواکانی خۆپێشاندەران، نوێنەری تایبەت سەر لەنوێ دووپاتی کردەوە، حکومەت ناتوانێت بە شێوەیەکی تەواو گرفتە کەڵکەبووەکانی ڕابردوو و ئالنگارە هەنووکەییەکان لە ماوەی تەنها ساڵێکی تەمەنی چارەسەر بکات.

خاتوو هێنیس- پلاسخارت داوای دایەلۆگێکی نیشتمانی کرد بۆ بۆ دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی وەڵامی خێرا و واتادار، بۆ دەرچوون لەم بازنە بۆشەی توندوتیژیی و هەروەها داوای یەکڕیزیشی کرد بۆ وەستانەوە دژ بە مەترسییەکانی پەرتەوازەیی و سستی.

باسی له‌وه‌ش كرد، بە وەستان بە یەکڕیزی، عێراقییەکان دەتوانن زەمینەی هاوبەش بۆ بونیتنانی ئاییندەیەکی باشتر بۆ هەمووان بدۆزنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad