English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆڤاج رەخنەی توند لە یاریزانەکانی دەگرێت 
2019-10-30 [01:59 AM]

ZNA- ھەولێر



نیکۆ کۆڤاج راھێنەری یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی ، سەرەڕای سەرکەوتنیان لە یاری شەوی رابردوو بەڵام رەخنەی توند ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات . 

دوێنێ شەو لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایەرن میونشن زۆر بەزەحمەت توانی بە ئەنجامی (٢ × ١) سەرکەوێت بەسەر یانەی بۆخۆم . 

لە دوای یارییەکەش کۆڤاج گووتی : پاسی ھەڵەی یاریزانەکان زۆر بە زەقی بە رەوتی یارییەکە دیاری بوو ، ئەمەش دەرفەتی بۆ یاریزانان بۆخۆم رەخساند ھەلی زۆریان دەست کەوێت و گۆڵ تۆمار بکەن . 

کۆڤاج گووتیشی: پێویستە یاریزانەکانی بایەرن سەرنجیان لەسەر یارییەکان بێت و زۆر تۆپ لە دەست نەدەن و رێگە بە رکابەرەکانیان نەدەن بە ئاسانی یاری بکەن ، چونکە دواتر یانەکە باجەکەی دەدات .


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad