English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئەوروپا نزیكه‌ی نیوملیار یۆرۆی به‌ سودان به‌خشی
2019-10-31 [09:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی شاندێکی یەکێتی ئه‌وروپا لە خەڕتووم له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی سودان كۆبووه‌وه‌، ئاژانسی هەواڵی سودان ئاشكرای كرد، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا 466 ملیۆن یۆرۆیان وەکو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی سودان كرد.

ئه‌و ئاژانسه‌ فەرمییە وتی، یەکێتیەکە 200 ملیۆن یۆرۆ پێشه‌كی بە سودان ده‌دات و دواتریش 141 ملیۆن یۆرۆی دیکە ده‌به‌خشێت، له‌ هه‌مان كاتدا بڕی 125 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو یارمەتی مرۆیی پێشکەشی سودان دەکات.

وەزیری دەرەوەی سودان ئەسما عەبدوڵلا بە شاندەکەی یەکێتی ئەوروپای راگەیاندوه‌، داوای پشتیوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و داوا دەکەین هەموو ئەو کۆتوبەندانەی بەسەر وڵاتەکەدا سەپێندراون لاببرێن بە تایبەتی لابردنی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەدا کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن.

دەزگاکە وتی شاندەکەی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنیان داوه‌، تاوتوێی پێداویستییەکانی سودان له‌م قۆناغه‌ دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەوڵ دەدەن پشتیوانی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان بکەن.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad