English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆلار لە لوبنانەوە بۆ چوار وڵات قاچاخ کراوە
2019-10-31 [10:29 AM]

ZNA- هەولێر


ژمارەیەك سەرچاوە لە كەرتی بانكی لوبنان، بەقاچاخبردنی دۆلار لە بازاڕەكانی لوبنانەوە بۆ چوار وڵات ئاشكرادەكەن .

چەند سەرچاوەیەك لە نێو كەرتی بانكی لە لوبنان ئاماژە بەوەدەدەن، ھەڵمەتێكی بەقاچاخبردنی دۆلار لە بازاڕەكانی لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەك عێراق، سووریا،توركیا و ئێران ھەیە.

سەرچاوەكان دەڵێن، ئەم ھەڵمەتە ناو و پێگەی بانكەكانی لوبنان دەكاتە ئامانج، بۆ ئەوەی ھەم لوبنانییەكان بكەونە مەترسییەوە و ھەمیش  دۆخی ئابووریی وڵات زیاتر تێكبچێت و بەھای دراوی نیشتمانی بەھاكەی داڕمێت.

ئەمە لەكاتێكدایە بەھۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە تاوەكو ئێستا  ھاووڵاتییان لەترسی خراپتربوونی دۆخەكە،  2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان لە بانكەكان راكێشاوە، ھەرئەوەشە وایكرد كە بانكەكان دەستبەچی دەرگایان دابخەن.

 





ئەم هەواڵە 4855جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad