English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا ئێستا بەندەری ئوم قەسر بەهۆی خۆپیشاندانەكان داخراوە، پێكدادان هەیە
2019-11-02 [11:22 AM]

ZNA - هەولێر


 

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایان كرد، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەكان غازی فرمێسك رژێن و تەقەیان لەخۆپیشاندەران كرد، ئەمڕۆ شەممە هەزاران خۆپیشاندەر هەموو رێگەیەكیان بە ئاراستەی بەندەری ئوم قەسر داخستووە.

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو خۆپیشاندەران دەروازی بەندەرەكەیان گرتوە، لە رۆژی چوارشەممەی رابردووە، پرۆسەی كار لە بەرندەرەكە بەتەواوی وەستاوە.

ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندەران تایەیان سوتاندوە، بەردی بەچیمەنتۆ دروستكراویان بەكارهێناوە بۆ ئەوەی هێزەكانی نەهێشتنی ئاژاوە نەتوانن بڵاوەیان پێ بكەن، سەرچاوەی ئەمنی و تەندروستییەكان وتیان، بەلانی كەم 30 كەس بووەتە قوربانی.

بەندەری ئوم قەسر دەروازەیەكە بۆ هاوردەكردنی دانەوێڵە و رۆنی رووەكی و شەكر كە عێراق پشت بە خۆراكی هاوردەی ئەو دەروازەیە دەبەستێت.

رێگری لە هاتوچۆی بارهەڵگرەكان بۆ بەرندەرەكە كرا، بەرپرسان وتیان، چەندین هێڵی جیهانی بەهۆی داخستنی بەندەرەكە وەستاوە.

 

 

رۆیتەرز





ئەم هەواڵە 2380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad