English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: نەوتی سوری لە دەستمان دەبێت و دابەشی دەكەین
2019-11-02 [11:44 AM]

ZNA - هەولێر


دوێنێ هەینی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، نیازی لە ناوەچەكانی رۆژهەڵاتی فورات وایە پارێزگاری لەنەوتی سوریا بكات و دابەشی بكات.

لە وتارێكی دا لە مسیسپی لە باشوری وڵات لەبەرامبەر لایەنگرانیدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا وتی، نامەوێ خۆم لە شەڕێكی سەر سنوری سوریا توركیا هەڵقورتێنم، لەسەر ئێمە نییە بەرگری لە سنوری نێوان توركیا و سوریا بكەین، ماوەی هەزاران ساڵە شەڕ دەكەن، بەڵام ئەوەی كردمان ئەوەی پارێزگاری لە نەوت بكەین.

ترامپ وتیشی، نەوتەكە دابەش دەكەین و یارمەتی كوردەكان و كەسانی دیكەش دەدەین، هەروەها ئەگەر رێگەی تێبچێت یامەتی خۆشمان دەدەین.

ترامپ لەنێوان دروشمی جەماوەران وتی، ئەمەریكا قازانج دەكات و جارێكی دیكە رێزی جیهان بەدەست دەهێنێتەوە، لە هەمان كاتدا كار دروست دەكەین و تیرۆرستان دەكوژین، لە ئێستادا بەپێی رۆژنامەی گۆڵدن لیدەر پارتی دیموكرات بەتەواوی شێت بوونە.

دوێنێ هەینی سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژننامەوانیدا وتی، پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی ئەردۆغان لە 13 تشرینی دووەم سەردانی ئەمەریكا دەكات یاخود نا، ترامپ وتی، پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ ئەردۆغان هەیە، ئەو رێككەوتنەی بەمدواییە سەبارەت بە سوریا واژوومان كرد، بەشێوەیەكی باش پیادە دەكرێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad