English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان... بە تەقینەوەیەك نۆ منداڵ گیانیان لەدەستدا
2019-11-02 [12:24 PM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ئەفغانستان خەلیل ئەسیر رایگەیاند، ڕادەگەیەنێت، ئەمڕۆ شەممە مینێکی چێندراو لە پارێزگای تەخاتری باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە قوتابیان تەقیەوە كە لە رێگەی قوتابخانەیان دابووە، لە ئەنجامدا نۆ منداڵ گیانی لەدەستدا.

ئەسیر وتیشی، ئەو بۆمبانە لەلایەن رێكخراوی تالیبان دەچێنرێن بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ یەکێک لەو بۆمبانە بە منداڵانی قوتابخانەی سەرەتاییدا تەقییەوە.

جەواد هجری گوتەبێژی پارێزگای تەخار وتی، تەمەنی مناڵەکان لە 8 بۆ 12 ساڵان بوون و هەمویان قوتابی سەرەتایی بوون.

هجری رێكخراوی تالیبانی بەو ڕووداوە تاوانبار کرد.

لەسەر ئەو ڕووداوە تالیبان هیچ لێدوانێکی نەداوە.

ئەم ڕووداوەی ڕۆژی شەممە دوواین ڕووداوە کە قوربانی خەڵکی سڤیلی لێبکەوێتەوە لە کاتێکدا ئەم ساڵ سەرەڕای وتووێژەکانی نێوان ئەمەریکا و تالیبان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی، زیانی سڤیلییەکان زۆر زیادیان کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ڕابوردووا ڕایگەیاند لە نێوان مانگی 7 بۆ ماگی 9 ، چوار هەزار و 313 کەسی سڤیل کوژراون یان بریندار بوون. ئەمەش لە سەدا 40ی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابوردوو.

 

voa





ئەم هەواڵە 1672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad