English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند ناوبژیوانێک رادەگرێت
2019-11-02 [02:32 AM]

ZNA- ھەولێر




ئەمڕۆ شەممە ٢/١١/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- لە تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان، ھەر یانەیەک دەتوانێ سێ یاریزانی دەرەوە یان ناوەوەی ھەرێم یاری پێ بکات، بە مەرجێک دانیشتووی ھەرێمی کوردستان بێت.

٢- لەسەر راسپاردەی لێژنەی ناوبژیوانانی کوردستان، بە ھۆی ھەڵەیان لە یارییەکاندا بڕیاردرا بە راگرتنی ئەم ناوبژیوانانەی خوارەوە:

ڕ- ئەحمەد محەممەد ـ ناوبژیوانی ناوەڕاست لە یاری نێوان زاخۆ و پێشمەرگەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان بۆ دوو یاری.

ب- کارزان فەیسەڵ ـ یاریدەدەری ناوبژیوان لە یاری نێوان برایەتی و ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان بۆ یەک یاری.

ت- سەباح حەمەڕەزا ـ ناوبژیوانی ناوەڕاست لە یاری نێوان دھۆک و سۆران لە خولی نایابی کوردستان بۆ یەک یاری.

پ- بەرھەم مەحموود ـ ناوبژیوانی چوارەم لە یاری نێوان نەورۆز و زاخۆ لە خولی نایابی لاوانی کوردستان بۆ یە ک یاری، ئەمەیش بە ھۆی دەرکردنی یاریزانێکی یانەی نەورۆز بە کارتی سوور و دواتر گەڕاوەنەوەی بۆ نێو یاریگە.

٣- راگرتنی ھەڵسەنگێنەری ناوبژیوانان (لەبیب حەبیب) بۆ یەک ھەفتە، ئەمەیش بە ھۆی دەرچوون لە رێنماییەکان و قسەکردن لەگەڵ ناوبژیوانانی یارییەکە.

٤- ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یارییەکان، پێویستە بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەسەر بوونی باج و ناسنامەی (ستافی ھونەری، کارگێرییەکان، سەرپەرشتیاری تیپ و فۆتۆگرافەرانی وەرزشی) وەک خۆی جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە ھەرکەسێک بە بێ بوونی باج یان ناسنامە لە نێو یاریگە بێت ئەوان بەرپرسیار دەبن.

٥- خولی ناوبژیوانانی کوردستان و عێراق لە شاری کەرکووک، بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کراوەتەوە، بە پێی رێنماییەکانی لقی پارێزگەکان لە پەڕاوی ٢٠١٩/٢٠٢٠ ـی یەکێتییەکەمان بڕگەی (ڕ)، لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کار بە بڕوانامەی ئەم خولە ناکرێت و باوەڕپێکراو نییە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad