English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەست بەسەر ئەو جۆرە کێکەدا گیرا کە حەپی لەناودابوو
2019-11-03 [05:01 AM]

ZNA-هەولێر


 

قایمقامییەتی قەزای دوکان  رایده‌گه‌ێنێت ،  شەوی رابردو لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچونەکانی لیژنەی چاودێری تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی شارۆچکەی پیرەمەگرون دەست بەسەر ئەو کێکەدا گیرا کە حەبی تێدایە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامییەتی دووکان، ڕایگەیاندووە "شەوی ۲/۱۱/۲۰۱۹ لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونەکانی لیژنەی چاودێری تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی پیرەمەگروون ، دەست بەسەر ئەو کێکەدا گیرا کە حەبی تێدایە و پێشتر لە پارچە ڤیدۆیەکدا بڵاو کرابووەوە و لەنێو هاووڵاتیانیشدا مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنابوو".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "دوای دەست بەسەرداگرتنی کێکەکە، تەواوی ئەو جۆرە کێکە لە مارکێتەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە و ڕەوانەی سلێمانی دەکرێت تا پشکنینی بۆ بکرێت و زیانەکانی ئەو حەبە دەستنیشان بکرێت و پاشان ڕوونکردنەوەی لە بارەوە دەدرێت".  

قایمقامییەتی دووکان داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەکە دەکات بەهیچ جۆرێک ئاو کێکە بۆ خواردن بەکار نەهێنن ، تا ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیکردەوە کە دەنگۆی بوونی حەبێکی زیانبەخش لەنێو جۆرە کێکێکدا ڕاست بێت.

 

1





ئەم هەواڵە 9928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad