English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دھۆك.. ٣٥ پڕۆژە كەوتوونە واری جێبەجێكردنەوە
2019-11-03 [05:36 AM]

ZNA-هەولێر


لە سنووری پارێزگای دھۆك دەیان پڕۆژەی رێگاوبان جێبەجێ دەكرێن و بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆكیش جەختی كردەوە، بەر لە ھاتنی ساڵی نوێ، زۆربەی پڕۆژەكان تەواو دەكرێن.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆك، راگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بڕی ١٠ ملیار دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانی پارێزگای دھۆك خەرج كرد، بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی دھۆك دەستی بە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژە كردووە، كە ژمارەیان ٣٥ پڕۆژە دەبێت و بە سەر شارۆچكەكانی دھۆكدا دابەش بوونە".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "زۆربەی پڕۆژەكان كاری باشیان تێدا كراوە و پێشڤەچوونیان بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی ئەو رێگاوبانانەی ساڵی رابردوو بە ھۆی بارینی باران و لافاوەوە زیانیان بەركەتبوو".

بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆك گوتیشی: "دوو ئۆڤەرپاس لەسەر رێگای دھۆك بۆ قەزای سێمێل دروست دەكرێن، ئەوەش بە مەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی ھاتوچۆ لەو رێگایە، چونكە رێگایەكی قەرەباڵغە و مەترسی بۆ سەر ژیانی ھاووڵاتیان و شۆفێران دروست كردووە".

 kdp
 





ئەم هەواڵە 2407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad