English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 کەسی كوشتووە بۆ ئه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌یان بخوات
2019-11-03 [06:07 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن: "تۆمه‌تباره‌كه‌ سه‌گ و پشیله‌ و باڵنده‌ی بچووكی زۆریشی كوشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانخوات".

لە بەیاننامەکەی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووسی دا هاتووە: "لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییه‌ رووسییه‌ كۆتایی هاتووه‌ كه‌ 3 مرۆڤی كوشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌یان بخوات".

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرابووه‌، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ته‌مه‌ن 51 ساڵانه‌، له‌ نێوان مانگی مارسی ساڵی 2016 تا مانگی مارسی 2017، سێ پیاوی به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌ و جه‌سته‌یانی پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌ و چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌یانی خواردووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی ده‌روونی بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌روونی و عه‌قڵیی نییه‌، پێشبینی ده‌كرێت له‌ به‌رده‌م دادگای كه‌رتی ئه‌رخانگیلسك له‌ رووسیا ئاماده‌ بێت و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و مرۆڤخۆره‌ خاوه‌ن پێشینه‌یه‌كی تاوانكارییه‌، پێشتر زیاتر له‌ جارێك سزادراوه‌ و سزاكانیشی په‌یوه‌ندی به‌ كوشتنی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌بووه‌.

 





ئەم هەواڵە 1537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad