English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... ژماره‌یه‌كی زۆر كارتۆن جگه‌ره‌ له‌ناوده‌برێت
2019-11-03 [09:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپی ونه‌شیاوی بۆ كێشان‌، ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ره‌دا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست.

 

له‌بازگه‌ی تاسڵوجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (600) كارتۆن جگه‌ره‌ی پلێشه‌ردا ده‌گرێت كه‌به‌هۆی كۆنی به‌رواری دروستكردنه‌كه‌یه‌وه‌ خراپ بووه‌ و شیاوی كیشان نییه‌.

 

به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌وه باری كردووه‌ و هێناویه‌تی بۆ سلێمانی، به‌رله‌وه‌ی جگه‌ره‌كه‌ بگاته‌ كۆگاكانی عه‌مباركردن له‌ ناوچه‌ی ژاڵه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.

 

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی جگه‌ره‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كشی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad