English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌دواداچون بۆ ئه‌گه‌رى بوونى حه‌ب له‌نێوجۆره‌ كێكێكدا ده‌كرێت
2019-11-03 [09:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌ت گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى بوونى "حه‌ب" له‌نێو یه‌كێك له‌ جۆره‌كانى كێك كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ ترس و دڵه‌راوكێكى له‌نێو هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستاندا دروستكردووه‌، سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌زاران له‌و جۆره‌ كێكه‌یان هه‌ڵپچڕیووه‌ و تائێستا هیچ جۆره‌ حه‌بێكیان به‌دى نه‌كردووه‌ و له‌ ئه‌گه‌رى راست و دروستى ئه‌و بابه‌ته‌ رای گشتى ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.

له‌ دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌و ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ تێیدا "حه‌ب" له‌نێو جۆره‌ كێكێكدا به‌دیده‌كرێت، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقه‌یه‌تى سلێمانى له‌روانگه‌ى هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ى كه‌ له‌ ئه‌ستۆیاندایه‌و بۆ پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان و منداڵان هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانیان له‌ ماركێت و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كانى سلێمانى ده‌ستپێكردووه‌ و به‌ووردى پشكنین و به‌دواداچون بۆ ئه‌و جۆره‌ كێكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گومان ده‌كرێت حه‌بى تێدا بێت.

گۆران قادر سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان كردووه‌ و له‌ هه‌موو دوكان و ماركێته‌كان به‌ووردى به‌دواى ئه‌و جۆره‌ كێكه‌دا ده‌گه‌ڕێن و پشكنینى بۆ ده‌كه‌ن , سه‌رۆكى لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتیشى : تائێستا سه‌دان شوێن گه‌ڕاون و به‌هه‌زاران له‌و جۆره‌ كێكه‌یان هه‌ڵبچڕیووه‌ و پشكنینیان بۆ كردووه‌, به‌ڵام هیچ جۆره‌ حه‌بێكیان به‌دى نه‌كردووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان تائه‌و كاته‌ى ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامى كۆتایى و به‌ڵگه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت .

گۆران قادر راشیگه‌یاند: ئامانجى سه‌ره‌كى لیژنه‌كان پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیانه‌ و له‌بابه‌تێكى گرنگى له‌م جۆره‌شدا هه‌موو توانایه‌كى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زووترین كاتدا دڵنیاببنه‌وه‌ له‌ راست و دروستى ئه‌و بابه‌ته‌ و  دواتر راى گشتى لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad