English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە
2019-11-03 [10:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە بارەی رەوشی عێراق و هەوڵەکانی هەمواری دەستوور و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لەو بارەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە.

 

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان  راگەیاند، کە رۆژی سێشەمە 5-11-2019 لە هەولێر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

مستەفا سەید قادر لەبارەی ئامانجی کۆبوونەوەکە گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر رووداوەکانی عێراق و هەوڵەکانی هەموارکردنەوەی دەستوور و یەکهەڵوێستی کورد لەبەرانبەر ئەو پێشهاتانەدا.

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 16-10-2019 له‌ سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سكرتێر و سه‌رۆك و نوێنه‌رانى حیزبه‌ به‌شداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌:  روداو





ئەم هەواڵە 2458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad