English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی پلان و بەرنامەی حكوومەتی خۆجێیی هەولێر رادەگەیەندرێت
2019-11-03 [10:38 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ‌ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت‌، سبەینێ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و پلان و بەرنامەی حكوومەتی خۆجێیی هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە رادەگەیەندرێت.

كەنعان خەیلانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند‌: "سەعات 10 و نیوی سبەینێ دووشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت و، پارێزگاری هەولێر دكتۆر فرسەت سۆفی و جێگر و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی شاری هەولێریش ئامادە دەبن".‌

خەیلانی راشیگەیاند، لە دانیشتنەكەدا بەرنامەی كاری حكوومەتی خۆجێیی شاری هەولێر لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە دەخرێتە ڕوو.

رۆژی پێنجشەممە 12ی 9ی 2019، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، دكتۆر فرسەت سۆفی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانی وەكو پارێزگارێكی نوێی شاری هەولێر هەڵبژارد.





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad